ئیتاڵیا

بوفۆن و ئانێلی چاوپێکەوتنی یەکلاکەرەوە ئەنجام دەدەن

یاریگا- ئەم هەفتەیە چاوپێکەوتنێکی چارەنووسساز چاوەڕێی ئاندریا ئانێلی و جیانلویجی بوفۆنە.

گۆڵپارێزە بەئەزموونەکە هاوینی دادێ گرێبەستەکەی لەگەڵ یوڤێنتوس بەسەر دەچێت و ڕاپۆرتەکان لە ئیتاڵیاوە باس لەوە دەکەن ناوبراو نیازی ڕۆشتنی هەیە تا لە وێستگەیەکیتر کۆتایی بە کاروانی وەرزشی بهێنێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی توتۆ سپۆرتی ئیتاڵی، ئانێلی سەرۆک دەیەوێت بوفۆنی تەمەن 43 ساڵ قایل بە مانەوە بکات و بۆ وەرزێکیتر گرێبەستەکەی درێژ بکاتەوە و ساڵی داهاتووش لەگەڵ یوڤی بمێنێتەوە.

ئەو سەرچاوەیە پاڵنەری کارگێڕی یوڤێنتوس بۆ هێشتنەوەی جیجی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە گۆڵپارێزەکە کاریگەرییەکی زۆری ئەرێنی بەسەر ژووری خۆگۆڕینەوە هەیە دەیانەوێت زیاتر سوود لەو ڕۆڵە سەرکردایەتییەی ببینن.

بابەتی زیاتر

Back to top button