ئیتاڵیا

بوفۆن: نەمدەزانی کیێزا هێندە بەتوانایە!

یاریگا-جیانلویجی بوفۆن دان بەوەدا دەنێت نەیزانیوە فێدیریکۆ کیێزا یاریزانێکی هێندە بەتوانایە.

هێرشبەرە ئیتاڵییەکە لە میانەی یۆرۆدا بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوت و رۆڵێکی گرنگی گێڕا لە ئاستی وڵاتەکەی و بەدەستهێنانی ناسناوەکە، کاتێکیش پرسیاری ئەو یاریزانە لە ئەفسانە ئیتاڵییەکە کرا وتی “تواناکانی ئەو یاریزانە لەگەڵ یۆڤی روون بوون بەڵام نەماندەزانی کە دەتوانێت لە پاڵەوانێکی گەورەی وەک یۆرۆ تواناکانی بەو جۆرەبن، کاتێکیش لە سەکۆیەکی وەها گەورە خۆت دەسەلمێنیت  واتە تۆ کەسێکی زۆر تایبەتیت”.

کیێزا یەکێکە لە یاریزانە خوازراوەکانی بازاڕی گواستنەوە بەڵام یۆڤی سوورە لەسەر هێشتنەوەی ئەو یاریزانە لە یانەکەیدا و بوفۆنیش بیانکۆنێری جێهێشت و گەڕایەوە پارما.

بابەتی زیاتر

Back to top button