
یاریگا –
یانەی ناپۆلی ئیتاڵی، بۆ گواستنەوەی فێدریکۆ کیێزا ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش بە لیڤەرپوول کرد.
کیێزا لە ماوەی یاریکردنی لە یوڤێنتوس ئاستێکی نایابی پێشکەش کردبوو، بەڵام دواجار لە گواستنەوەکانی هاوینەی ساڵی رابردوودا بەرەو لیڤەرپوول ەۆیشت، بەڵام نەیتوانی ئەو درەوشاوەییە کە لە لە تۆرین هەیبوو لە ئەنفیڵد دووبارە بکاتەوە و بە کاتە سەختەکانیدا تێپەڕی.
ئەستێرە ئیتاڵییەکە ئێستا ئامادەیە بۆ بەدەستهێنانی ئەزموونی نوێ دوای وەرزێکی نائومێدکەر لە لیڤەرپوول لەسەر ئاستی تاکەکەسی و دەیەوێت وەرزی داهاتوو لە خولی ئیتاڵیا سەرلەنوێ دەستپێبکاتەوە. حەزەکەی گەڕانەوەیە بۆ وڵاتەکەی و پێی وایە دەتوانێت تۆپی پێی خۆی لە ئیتاڵیا زیندوو بکاتەوە.
#Napoli have already made it’s offer for Federico Chiesa on loan with an option to buy, while Liverpool are pushing for an obligation. The player is enthusiastic about returning to Serie A. The deal is at a very advanced stage—more so than the De Bruyne operation.
[@Gazzetta_it] pic.twitter.com/KZSYWIUSH2
— Napoli Zone (@TheNapoliZone) May 14, 2025
لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاماژەی بەوە کردووە، یاریزانە 28 ساڵانەکە کە مێژوویەکی لەگەڵ یوڤێنتوس هەیە، سەرنجی ناپۆلی بۆ لای خۆی راکێشاوە. ناپۆلی بە خواستن ئۆفەرێکی بۆ لیڤەرپوول پێشکەش کردووە و بژاردەی کڕینی هەیە. هەروەها یانەی ئاتالانتا ئارەزووی گواستنەوەی کیێزا دەکات و پلانی هەیە وەک بەشێک لە گرێبەستێکی ئەگەری فرۆشتنی ئەدیمۆلا لوکمان بە یانە ئینگلیزییەکە بەکاری بهێنێت.
هەروەها لیڤەرپوول بەنیازە لە گواستنەوەی هاوینەدا کیێزا بفرۆشێت، چونکە ئارنێ سلۆت ئارەزووی کارکردنی لەگەڵدا نییە، ئەمەش دەبێتە هۆی ئاسانکاری بۆ گەڕانەوەی یاریزانەکە بۆ ئیتاڵیا.