گرنگترینمۆندیالی 2026

بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەرمای ئەمریكا؛ ئینگلتەرا ئامێرێكی جیاواز بەكاردەهێنێت

Yariga App

یاریگا-

هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بڕیاریداوە ئامێری تایبەت بۆ ساردکردنەوەی ناولەپی دەست بۆ رووبەڕووبوونەوەی پلەی گەرمای بەرز لە ئەمریکا لە کاتی یارییەکانی مۆندیالدا بەكاربهێنێت.

کەشوهەوای گەرم و شێدار چاوەڕوان دەکرێت لە کاتی پاڵەوانێتییەکەدا هەبێت، توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بەلایەنی کەمەوە سێیەکی یارییەکانی مۆندیال لە پلەی گەرمییەکدا بەڕێوەدەچن کە لە 26 پلەی سەدی تێدەپەڕێت.

رۆژی سێشەممەی رابردوو، لە کاتی یەکەمین یەکەی مەشق و ڕاهێنانی ئینگلتەرا لە ناوچەی وێست پاڵم لە فلۆریدا، پلەی گەرمی گەیشتە 32 پلەی سەدی.

بەکارهێنانی ئامێری ساردکردنەوەی لەپی دەست لە نێوان وەرزشوانە پیشەگەرەکاندا بووەتە باو، و زانیاریش هەیە کە یانەی مانچێستەر یونایتد ئەم تەکنەلۆژیایە بەکاردەهێنێت.

تۆڕی BBC ئاشكرایكردووە کە توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن ساردکردنەوەی لەپی دەست دەبێتە هۆی دابەزاندنی پلەی گەرمی سەرەکی جەستە بە شێوەیەکی بەرچاو، ئەمەش بۆ حەسانەوە و چاکبوونەوەی یاریزانان گرنگ دەبێت.

ئینگلتەرا ئەم ئامرازانە لە کاتی مەشقەکان و لە کاتی ئەو پشووانەدا بەکاردەهێنێت کە بۆ ئاوخواردنەوە لە یارییەکانی مۆندیالدا دیاریکراون.

تیمەکەی تۆماس تۆخێل لە رۆژی چوارشەممە 17ـی حوزەیران بە رووبەڕووبوونەوەی کرواتیا دەست بە گەشتی خۆی لە مۆندیالدا دەکات، پێش ئەوەی لە 23ـی حوزەیران لەدژی گانا و لە 27ـی حوزەیرانیش لەدژی پەنەما یاریی بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button