ئه‌ڵمانیاگرنگترین

بایرن میونشن هەوڵی گواستنەوەی ئەستێرەیەكی لاو دەدات

Yariga App

یاریگا –

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی ریۆ نگۆموا ئەستێرەی لاوی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی دەستپێكردووە.

ریۆ نگۆموا لە هاوینی 2025 لە ریزەكانی لیڤەرپوولی ژێر 18 ساڵان بۆ تیمی یەكەم بەرزكرایەوە و تاوەكوو 2028 گرێبەستی لەگەڵ یانەكە هەیە.

بە گوێرەی زانیارییەكانی دەیڤد ئۆرنشتاین، بایرن میونشن تاوتوێی گواستنەوەی ریۆ نگۆموا ئەستێرەی لاوی لیڤەرپوول دەكات.

یاریزانە 17 ساڵانەكە ئاگاداری گرنگیپێدانی بایرن میونشنە بەڵام هێشتا هیچ گفتۆگۆیەک لە نێوان هەردوو یانەدا نەكراوە.

لیڤەرپوول نایەوێت بەهیچ شێوەیەک دەستبەرداری یاریزانەكە ببێت و پلانیان ئەوەیە هێڵی هێرشبەریان بەهێزتر بكەن نەوەک لاوازی بكەن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button