بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ماگوایەر پێشکەشی پاڵەوانێکی خولە نێوخۆییەکانی ئەم وەرزە کراوە، بەڵام نەیانویستووە

Yariga App

یاریگا –

وا دیارە هاری ماگوایەر لە بۆ وەرزی داهاتوو لە پلانەکانی مایکڵ کاریکدا نییە کە ئەو راهێنەرە چەند رۆژێک لەمەوبەر گرێبەستەکەی بۆ کرایە هەمیشەیی دوای ئەوەی توانی یانەکە بگەڕێنێتەوە بۆ چامپیۆنزلیگ.

فەرمی؛ مانچێستەر یونایتد گرێبەستی ئەستێرەیەكی یانەكەی نوێكردەوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی تیم تۆک، مانچێستەر یونایتد هاری ماگوایەری پێشکەشی ئینتەر میلان کردووه.

ماگوایەر کە ئێستا تەمەنی 33 ساڵە، هاوینی 2019 بە بڕی 80 ملیۆن پاوەند وەک گرانبەهاترین بەرگریکاری مێژووی تۆپی پێ لە لێیستەر سیتی گواسترایەوە بۆ مان یونایتد.

سەرچاوەکە نووسیویەتی ئەگەرچی ئەو بەرگریکارە لە ئەپرێل/نیسانی ئەم ساڵ گرێبەستەکەی بۆ ساڵێکر دیکە درێژکردەوە، بەڵام بەهۆی بانگهێشتنەکردنەوەی بۆ مۆندیالی 2026 لەلایەن تۆماس توخێل بۆ هەڵبژاردەی ئینگلەتەرا، داهاتووی لەگەڵ مانچێستەر یونایتدیش بە نادڵنیایی ماوەتەوە.

فەرمی؛ مانچێستەر یونایتد گرێبەستی ئەستێرەیەكی یانەكەی نوێكردەوە

لە درێژەی زانیارییەکانی سەرچاوەکەدا هاتووە کە ئێستا بیریان لە ئامانجی دیکەیە بۆ هێڵی بەرگری، نەک ماگوایەر.

ئینتەر کە پاڵەوانی خولی ئیتاڵیە، دڵنیا نیین لە تواناکانی خۆیان بۆ هێشتنەوەی ئالیساندرۆ باستۆنی کە بارسێلۆنا ماوەیەکە هەوڵەکانی بۆ چڕکردووەتەوە. هەربۆیە لەئێستاوە خۆیان بۆ هێنانی جێگرەوەیەکی بەرگریکارە ئیتاڵیەکە ئامادەدەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button