ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیاگرنگترین

لە کۆی 12 یانە تەنها سێ یانە لە سوپەر لیگ ماون

Korek Telecom

یاریگا
دوای وازهێنانی چەندین یانە و پاشەکشەیان لە بیرۆکەی خولی سوپەری ئەوروپا، تەنها هەرسێ یانەی ریال مەدرید، بارسێلۆنا و یۆڤێنتۆس ماون کە تاوەکو ئێستا پاشەکشەیان نەکردووە.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانیا بڵاویکردووە، ئەمڕۆ یانەکانی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا و ئاتلێتیکۆ مەدرید وڵاتەکەیانیش بەفەرمی پاشەکشەیان لە خولی سوپەری ئەوروپی کرد و ژمارەی یانەکانی کە لەم پرۆژەیە پاشگەزبونەتەوە گەیشتە نۆ یانە و تاوەکو ئێستاش تەنها سێ یانە لە پرۆژەکەدا ماون و یەکێک لەو یانانەش بارسێلۆنایە کە چاوەڕێ دەکرێت ئەو یانەیەش هەمان رێگە بگرێتە بەر.

لەلایەکی دیکەوە چەند سەرچاوەکیش بڵاویان کردووەتەوە کە خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانە کەتەلۆنیەکە رایگەیاندووە ئەوان پشتی مەدرید چۆڵ ناکەن و تاوەکو دواهەنگاو لەگەڵیان دەبن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!