ئه‌وروپا

لویس فیگۆ دەچێتە ریزی دژبەرانی سوپەر لیگ

یاریگا

دوای زیاتر لە 24 کاتژمێر بەسەر دەرچوونی بڕیاری دادگا، لەبارەی بەڕێوەچوونی سوپەر لیگ، چەندان یانەی گەورەی ئەوروپا دژایەتی خۆیان بۆ پرۆژەکە راگەیاند.

لویس فیگۆ یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ، کە لە کاروانی وەرزشی خۆی لە هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و بارسێلۆنا یاریی کردووە، بە بڵاوکردنەوەی پۆستێکی لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دژایەتی خۆی بۆ سوپەر لیگ ڕاگەیاند.

یاریزانەکەی پێشووی یانەکانی بارسێلۆنا و ریاڵ مەدرید دەڵێت

هاندەران و یاریزانان و ڕاهێنەران و فیدراسیۆنەکان و یانەکان و خولەکان و هەموو ئەوانەی ئەم یارییە جوانەیان خۆشدەوێت بە دەنگی بەرز دەڵێن: هیچ پرۆژەیەک بەناوی سوپەرلیگ لە ئەوروپا جێگای نابێتەوە، لێهاتوویی وەرزشی گرنگی خۆی هەیە. تۆپی پێ بۆ هەموو کەسێکە و دەبێت بخرێتە بەردەستی هەمووان. لە گۆڕەپانی یارییەکەدا بەدەستی بهێنە

بابەتی زیاتر

Back to top button