ئەفریقا

یانەیەک دژایەتی و پشتگیری سوپەر لیگ دەکات

یاریگا

کاردانەوەکان لەسەر بڕیاری دادگای ئەوروپا بەردەوامن و زۆرێک لە یانەکانی ئەوروپا، دژی پاڵەوانتیەکە دەستنەوە.

بێجگە لە یانەکانی ریاڵ مەدرید و بارسێلۆنا و ناپۆلی، هیچ یانەیەکی دیکە پشتگیری پرۆژەی سوپەر لیگ ناکات.

برەند رایشارت بەرێوەبەری پرۆژەی سوپەر لیگ، نهێنیەکی سەریر لەسەر یانەیەک بڵاودەکاتەوە و دەڵێت

یەکێک لەو یانانەی کە لەم دواییانەدا بەیاننامەیەکی دژی سوپەرلیگ بڵاوکردەوە، پەیوەندی پێوەکردم و وتی: ئێمە بە ئاشکرا دەڵێین نەخێر بۆ سوپەرلیگ، بەڵام بزانە لەگەڵتانین

بەرێوەبەرەکەی سوپەر لیگ پێیوایە، ئەو هەڕەشانەی فیفا و یوێفا لە یانەکان دەکەن، وایکردووە کەمترین یانە بە ئاشکرا پشتگیری لە پرۆژەکە بکەن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button