ئه‌مریکاگرنگترینمۆندیالی 2026

پێکانیکی گوماناوی؛ مەترسی لەسەر بەشداریکردنی نێیمار لە جامی جیهانی هەیە

سانتۆس راستیی پێکانەکەی نێیماری شاردووەتەوە

Yariga App

یاریگا –

هەواڵەکانی پەیوەست بە نێیمار دا سیلڤای ئەستێرەی بەرازیلی نیگەرانی لای کارلۆ ئانچێلۆتی و ستافەکەی دروستکردووە.

رۆژنامەی گڵۆبۆی بەڕازیلی بڵاویکردووەتەوە، دوێنێ نێیمار بەشداریی مەشقەکانی نەکردووە، پشکنینی MRIـی بۆ کراوە و بە دڵتەنگییەکەوە کلینکەکەی بەجێهێشتووە.

نێیمار، هێرشبەری سانتۆس

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ستافی کارلۆ ئانچێلۆتی گومانیان هەیە یانەی سانتۆس راستییە مەترسیدارەکانی پێکانەکەی نێیماری شاردبێتەوە و یانەکە پێکانەکەی تەنیا وەکوو ‘کۆبوونەوەیەکی کەمی شلە’ لە ماسولکەی قاچیدا وەسف کردبوو، بەڵام دۆخەکە رەنگە لەوە گەورەتر بێت.

سەرچاوەکە دەشڵێت، نێیمار ناتوانێت بەشداری لە یارییە دۆستانەکانی هەڵبژاردەی بەرازیل بەرامبەر پەنەما و میسر بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button