ئیتاڵیاگرنگترین

ناپۆلی گفتوگۆی راستەوخۆی لەگەڵ راهێنەری نوێ دەستپێکرد

Yariga App

یاریگا –

ناپۆلی گفتوگۆی راستەوخۆی لەگەڵ راهێنەرێکی ناودار دەستپێکرد پۆ پێدانی پۆستەکە کە ئێستا بە بەتاڵی ماوەتەوە.

یانەکە بە راهێنەرایەتی ئانتۆنیۆ کۆنتی کە دوای کۆتایی هاتنی وەرزەکە رۆشتنی راگەیاند و لێکجیابوونەوە، لە پلەی دووەمی سێریائەی هاتن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ کە تۆزێک پێش ئێستا بڵاویکردەوە، ناپۆلی ئەم بەیانیە گفتوگۆی راستەوخۆی لەگەڵ ماسیمیلیانۆ ئالێگری دەستپێکردووە.

رۆژنامەنووسە ئیتاڵیەکە زانیویەتی کە خودی ئۆرێلیۆ دی لاورێنتیسی سەرۆک و جیوڤانی مانای بەڕێوەبەری وەرزشی لە گفتوگۆکاندا بەشداربوونە.

لە درێژەی زانیارییەکانیدا رۆمانۆ ئەوەشی ئاشکراکردووە کە ئالێگری ئامادەیی خۆی پیشانداوە بۆ رازیبوون بە وەرگرتنی پۆستەکە بۆ ماوەی دوو ساڵ ئەگەر ناپۆلی ئەو هەڵبژێرن.

ئالێگریش هەر راستەوخۆ لەدوای تەواوبوونی وەرزەکە لە پۆستی راهێنەرایەتی ئەیسی میلان دوورخرایەوە دوای ئەوەی لە کۆتا هەفتەدا پە دۆڕانی بە کالیاری پێگەی پەڕینەوەی بە چامپیۆنزلیگ لە دەستدا.

بە وەرگرتنی پۆستەکەی ناپۆلی، ئاڵنگارییەکی گەورە لە بەردەم ماسیمیلیانۆ دەبێت بەوپێیەی دەبێت لە بەرە نێوخۆیی و ئەوروپیەکانیش رکابەرایەتی بکات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button