ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یوڤێنتوس بەرگریکارێکی ناوداری پرێمەرلیگی دەوێت

یەکێکە لە ئامانجە سەرەکییەکان

Yariga App

یاریگا –

یوڤێنتوس دەیەوێت جۆن ستۆنز، بەرگریکاری پێشووی مانچێستەر سیتی بگوازێتەوە ریزەکانی.

تۆڕی سکای ئیتاڵیا بڵاویکردووەتەوە، یوڤێنتوس بیر لەوە دەکاتەوە لەم هاوینە گرێبەست لەگەڵ جۆن ستۆنز، یاریزانی دڵی بەرگری هەڵبژاردەی ئینگلتەڕا واژۆ بکات.

جۆن ستۆنز لەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر سیتی کۆتاییهات و ماڵئاوایی لە سیتیزنس کرد و دەتوانێت بەخۆڕایی پەیوەندی بە یانەیەکی دیکە بکات.

ئەو بەرگریکارە 32 ساڵانییە یەکێکە لەو بژاردانەی کە یوڤێنتوسی ئیتاڵی بیر لە گواستنەوەی دەکاتەوە بەڵام تاوەکوو ئێستا گفتوگۆی بۆ گواستنەوەی نەکردووە.

ستۆنز لە هاوینی 2016 ئێڤەرتنی جێهێشت و بە 55.60 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە مانچێستەر سیتی کرد، بە درێسی سیتیزنس لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 295 یاریی کردووە، 19 گۆڵی کردووە و 9 گۆڵی دروستکردووە.

شەش نازناوی پرێمەرلیگ، یەک نازناوی چامپیۆنزلیگ، یەک سوپەری ئەوروپا، یەک جامی جیهانی یانەکان، سێ جامی یەکێتی ئینگڵتەڕا، پێنج جامی خولی ئینگلتەڕا و دوو قەڵغانی ئینگلتەڕای لەگەڵ یانەکە بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button