ئه‌مریکائه‌وروپائینگلتەرا

ئەگوێرۆ لە پرێمەرلیگ دەمێنێتەوە

یاریگا
سێرخیۆ ئەگوێرۆ، گۆڵکاری ئارجێنتینایی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی بریاریداوە وەرزی داهاتووش لە ئینگڵاند بمێنێتەوە، بۆ ئەوەی ریکۆردی باشترین گۆڵکاری خولەکە بەدەست بێنێت.

رۆژنامەی ستاندارد لە بەریتانیا ئاشکرای کردووە، گۆڵکارە مێژووییەکەی ستیزن ئۆفەرێکی لەیانەی چێڵسی پێگەیشتووە، بۆیە پرۆژەی پەیوەندی کردن بە ریزەکانی یانەی بارسێلۆنا وەستاندووە، چونکە ئەو یاریزانە دەیەوێت چەند وەرزێکی دیکەش لە پرێمەرلیگ بەردەوام بێت، بۆ ئەوەی بتوانێت ببێتە باشترین گۆڵکاری مێژوویی خولەکە.

ئالێن شیرەر یاریزانی پێشووی یانەی نیوکاسل یونایتد بە تۆمار کردنی 260 گۆڵ، باشترین گۆڵکاری پرێمەرلیگە، لە کاتێکدا ئەگوێرۆ خاوەنی 181 گۆڵە و ئەستەمە بەم تەمەنە بتوانێت ئەم ناسناوە بەدەست بێنێت، لە پلە دووەم واین رۆنی خاوەنی 208 گۆڵە.

بابەتی زیاتر

Back to top button