ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیا

ئەگوێرۆ یاری بۆ بارسێلۆنا دەکاتەوە

یاریگا
سێرخیۆ ئەگوێرۆ، هێرشبەری ئەرجەنتینی پێشووی یانەکانی بارسێلۆنای ئیسپانیا و مانچێستەر سیتی ئینگلیزی، بەشداری یارییەکی دۆستانە دەکات.

ماڵپەری فەرمی یانەی بارسێلۆنای ئیکوادۆری بڵاویکردەوە، پێش دەستپێکردنی وەرزی نوێ خولی وڵاتەکەیان، وەکو هەموو ساڵێک یارییەکی دۆستانە دەکەن و، ئەمجارەیان بڕیاریانداوە هێرشبەرەکەی پێشووی تانگۆ بانگهێشتی ئەو یارییە دۆستانەیە بکەن. یارییەکە بڕیارە رۆژی 28ـی ئەم مانگە بکرێت.

ئەگوێرۆ لە مانگی نۆڤێمبەری ساڵی 2021، بەهۆی نەخۆشی دڵ، ناچار بوو لە تەمەنی 34 ساڵی، بە یەکجاری واز لە یاریکردن بێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button