ئه‌وروپائینگڵته‌را

مانچێستەر سیتی پەیكەرێكی ڕێزلێنان بۆ ئەگوێرۆ دروست دەكات

یاریگا-

یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی پەیكەرێكی ڕێزلێنان بۆ سێرجیۆ ئەگوێرۆی ئەرجەنتینی و هێرشبەری پێشووی یانەكەیان درووست دەكات.

ئەگوێرۆ لە ساڵی 2012 لە خولەكی 93:20 چركە توانی گۆڵی سێیەم بەرامبەر كوینز پارك ڕینجەرز تۆمار بكات لە كۆتا هەفتەی یاریەكانی خولی ئینگلیزیدا و بەو گۆڵەش توانیان نازناوەكە ببەنەوە.

هەژماری فەڕمی مانچێستەر سیتی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: خۆشحاڵین بە ئاشكراكردنی پەیكەرێكی هەمیشەیی ئەفسانەی یانەكە سێرجیۆ ئەگوێرۆ لە یاریگای ئیتیحاد لە دەیەمین سالیادی گۆڵی 93:20.

بابەتی زیاتر

Back to top button