ئه‌وروپائیسپانیا

ئەگوێرۆ: رۆیشتنی بێرناردۆ بۆ بارسێلۆنا دەبێتە شتێکی سەرسوڕهێنەر

یاریگا-

سێرجیۆ ئەگوێرۆ، هێرشبەری پێشووی یانەی مانچستەر سیتی و بارسێلۆنا، باس لە ئەگەری گواستنەوەی بێرناردۆ سێلڤای یاریزانی مانچێستەر سیتی بۆ بارسا دەكات.

تا ئێستا یانەی بارسێلۆنا نەیتوانیوە هیچ كام لە گرێبەستە نوێیەكانی تۆماربکات.

ئەگوێرۆ لە لێدوانیدا کە رۆژنامەی “مارکا”ی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت: بێرناردۆ یاریزانێکی گەورەیە، قوربانی دەدات بۆ یانەكەی، توانای هێشتنەوەی تۆپی هەیە، کوالیتی لە دروستکردن و تۆمارکردنی گۆڵدا هەیە، هەروەها دەتوانێت لە زیاتر لە  شوێنێكی یاریگادا یاری بكات.”

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر سیتی رێگەی پێبدات یانەكە جێبهێڵێت ئەوا بۆ من شتێکی سەرسوڕهێنەر دەبێت، چونکە ئەو یاریزانێکە لە هەموو وەرزێکدا باشترین پێشكەشدەكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button