ئیسپانیاگرنگترین

فیلیپ لویز پلانێکی شۆکهێنەری خۆی لەگەڵ ئەگوێرۆ دژی دی ماریا ئاشکرا دەکات

فیلیپ لویز ئەستێرەی مێژوویی ئەتڵەتیکۆ مەدرید بۆ یەکەمجار نهێنییەک دەدرکێنێت و بە گەورەترین پەشیمانی خۆی لە کاروانی یاریکردنی ناوی دەبات .

فیلیپ ماوەی نۆ وەرز لە ئەتڵەتیکۆ مەدرید یاری کردووە و هەفتەی پێشوو وازهێنانی یەکجارەکی لە یاریکردن راگەیاند. ناوبراو بەشداری لە پۆدکاستی “چارلا” کرد کە لەلایەن مارکاوە بڵاوکراوەتەوە و باسی کارێکی سەیر دەکات کە لە یەکەم وەرزیدا  ئەنجامیداوە لەگەڵ ئەگوێرۆ دژی دی ماریا.

لویز لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە گەورەترین پەشیمانی خۆی لە کاروانی یاریکردنیدا، وتی

کاتێک تازە گەیشتبوومە ئەتڵەتیکۆ رۆژێک یاریمان هەبوو بەرامبەر ریاڵ مەدرید. ئەگوێرۆ (هاوتیمی دی ماریا لە هەڵبژاردەی ئەرژەنتین) پێی وتم دی ماریا هەستیارە و ئەگەر جوێنێک بە هاوسەرەکەی بدەیت هەموو یارییەکە ئاگای لە خۆی نامێنێت. منیش چوومە لای و ناوی هاوسەرەکەیم هێنا و قسەی ناشرینم پێ وت. ئەویش بە .دڵتەنگییەوە سەیری کرد و دواتر بە درێژایی یارییەکە هیچی پێنەکرا . ئەوە تەنها شتە کە حەز دەکەم کات بگەڕێتەوە و دووبارەی نەکەمەوە. چوومە ماڵەوە و زۆر پەشیمان بووم. دی ماریا زۆر داوای لێبوردن دەکەم.

بەرگریکارە بەڕازیلییەکە، دوای ئەتڵەتیکۆ لە 2019دا گەڕایەوە وڵاتەکەی و لە فلامینگۆ یاری کرد تاوەکو وازهێنانی راگەیاند.

بابەتی زیاتر

Back to top button