ئینگلتەرا

یۆرگن کڵۆپ: حەپەساوم لە بڕیارەکەی ساوسگەیت

یاریگا- یۆرگن کڵۆپ سەرسوڕمانی خۆی نەشاردەوە لە بڕیارێکی گاریس ساوسگەیتی ڕاهێنەری ئینگلتەرا بۆ بانگهێشت کردنەوەی یاریزانەکانی هەڵبژاردەکەی بۆ یارییەکانی پاڵاوتنی مۆندیال.

ساوسگەیت بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو کاتی ئاشکراکردنی تۆماری ناوەکان، ئەلیکساندەر ئاڕنۆڵدی دوور خستبۆوە بە پاساوی ئەوەی یاریزانەکە ئاستی دابەزیوە.

یۆرگن کڵۆپی ڕاهێنەری لیڤەرپوول کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش یارییەکەی ئەمڕۆیانی بەرامبەر ئارسیناڵ بە هەل زانی بۆ ڕەخنەگرتن لە بڕیارەکەی ساوسگەیت و بەرگری کردن لە ئاڕنۆڵد و وتی: “ئەگەر ئاڕنۆڵد له پێکهاتەی ئینگلەتەرادا جێگەی نەبێتەوە، کەواتە دەبێ ئەوە پێکهاتەی ئەوپەڕی نایاب بێت. من تووشی حەپەسان هاتووم کە ئاڕنۆڵدی تێدا نەبوو. ڕێز لە بڕیارە کەسییەکانی ساوسگەیت دەگرم، بەڵام تێناگەم لەوە چونکە ئەلیکساندەر بۆ ماوەی دوو ساڵە نموونەی یاریزانی باڵی ڕاستە لە تۆپی پێی جیهاندا. ئەوەش ڕاستی شتەکانە و ئەو بەو تەمەنە بچووکەوە ئەوەی پیشانداوە.”

هەڵبژاردەی سێ شێرەکە سێ یاریی پاڵاوتنەکەی بردەوە کە تێیاندا نۆ گۆڵی تۆمار کرد و تەنها گۆڵێکیان لێ تۆمار کرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button