ئیسپانیا

خواردن هۆكاری پێكانە یەك لە دوای یەكەكانی هازاردە لە ڕیاڵ مەدرید

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئەمڕۆ هەینی نهێنی پێكانە یەك لە دوای یەكەكانی ئیدین هازاردی بەلجیكی و یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ئاشكرا كرد.

هازارد لەگەڵ چێڵسی ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد و دوور بوو لە پێكان ، بەلام لەگەڵ پەیوەندیكردنی بە ڕیاڵ مەدریدەوە لە هاوینی 2019 ئەستێرە بەلجیكیەكە بەهۆی زۆری پێكانەوە دەناڵێنێت.

بە پێی بەرنامەی (چیرینگیتۆ)ی ئیسپانی زۆربەی كێشەی پێكانەكانی هازارد دەگەڕێتەوە بۆ خواردنەكانیەوە كە چەند جارێك بە كێشی زیادەوە دەركەوتووە.

هازارد بە گرێبەستێكی گەورە و بە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە مێرینگیەوە كرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button