ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

” مباپێ ناچێتە ریال مەدرید “

یاریگا
خۆرخێ ڤالدانۆ، راهێنەری پێشووی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بە ئەستەمی دەزانێت، کلیان مباپێ هێرشبەری فەڕەنسی پاریس سانجێرمان بچێتە ریال مەدرید.

راهێنەرەکەی پێشووی مێرنگی دوای بردنەوەکەی شازادەکان بەرامبەر بارسێلۆنا گووتی ” ئەو ئاستەی کە مباپێ بەرامبەر بلاوگرانا پێشکەشی کرد، کارگێری یانەکەی زیاتر ناچار دەکات کە بە هیچ شێوەیەک بیر لەوە نەکەنەوە دەستبەرداری بن، سەرەرای ئەمەش تەنها ئەو یانەیە لە توانایدا هەیە موچەکەی پێ بدات کە ساڵانە 30 ملیۆن یۆرۆیە”.

ڤالدانۆ ئەوەشی گووت ” هێرشبەرە فەڕەنسیەکە ئەگەر لەسەر ئەم ئاستەی بەردەوام بێت، ئەوا وا لە کارگێری یانەکەی دەکات کە بە هیچ شێوەیەک بیر لە گواستنەوەی لیۆنێل میسی لە بارسێلۆنا نەکەن “.

بابەتی زیاتر

Back to top button