ئیسپانیا
میسی خەلاتی بەها نێودەوڵەتیەكان وەردەگرێت بۆ ئەنجامدانی كارە خێرخوازیەكانی
یاریگا- لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەفسانەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی خەڵاتێكی جیاواز وەردەگرێت.
میسی خەلاتی بەها نێودەوڵەتیەكان بۆ ئەنجامدانی كارە خێرخوازیەكانی لەلایەن ڕۆژنامەی ” سپۆرت”ەوە وەرگرت.
لیۆ لەسەر وەرگرتنی خەڵاتەكە ووتی: ” من پێشتر بۆ سەركەووتنەكانم ، بردنەوەكانم ، ڕیكۆردەكانم ، نازناوەكانم كە بەدەستم هێناوە خەڵاتم وەردەگرت ، بەڵام ئەم خەڵاتە پێزانینە بۆ كەرامەت و كەسایەتی من وەك كەسێكی زۆر تایبەت ”.
شایەنی باسە ئەفسانە ئەرجەنتینیەكە چەندین كاری خێرخوازی چ لە ئەرجەنتین و چ لە كەتەلۆنیا ئەنجامداوە ، بەتایبەت لە دوای هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا یارمەتی نەخۆشخانەكانی داوە بە دابینكردنی كەرەستە و پێداویستی پزیشكی جۆراوجۆر.