ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

پلانە نهێنییەکەی دیکۆ بۆ گواستنەوەی ئالڤارێز؛ هەڵوێستی کۆتایی ئاتلێتیکۆ چییە؟

چی لە پشت پەردەی گفتوگۆکانی بارسێلۆنا و ئاتلێتیکۆ مەدرید دەگوزەرێت؟

Yariga App

یاریگا –

جارێکی دیکە خەونەکانی بارسێلۆنا بۆ بەهێزکردنی هێڵی هێرشبەری تووشی بەربەستێکی گەورە بووەوە؛ ئاتلێتیکۆ مەدرید بە توندی وەڵامی ئەو دەنگۆیانەی داوەتەوە کە باس لە گواستنەوەی خولیان ئالڤارێز بۆ کامپ نۆو دەکەن.

بۆ فرۆشتن نییە!
سەرچاوەکانی نێو یانە مەدریدییە بە رۆژنامەی مۆندۆ دێپۆرتێڤۆ ـی کاتالوونییان راگەیاندووە، ئالڤارێز بە هیچ نرخێک بۆ فرۆشتن نییە.

یاریزانە ئەرجەنتینییەکە کە لە هاوینی ساڵی 2024 بە 75 ملیۆن یۆرۆ لە مانچێستەر سیتییەوە پەیوەندی بە رۆخی بلانکۆسەوە کرد، ئێستا یەکێکە لە کۆڵەکە سەرەکییەکانی تیپەکەی سیمۆنی. ئاتلێتیکۆ ئاماژەی بەوە کردووە کە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی 500 ملیۆن یۆرۆیە، ئەمەش قەڵغانێکی پۆڵاینە و هیچ یانەیەک، بەتایبەت بارسێلۆنا، ناتوانێت نزیکی ببێتەوە.

رەتکردنەوەی کاسادۆ و فێران تۆرێس
بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، بۆ کەمکردنەوەی نرخی گرێبەستەکە کە بە زیاتر لە 100 ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێنرێت، بلاوگرانا ئامادە بووە مارک کاسادۆ یان فێران تۆرێس بخاتە نێو گرێبەستەکە، بەڵام ئاتلێتیکۆ مەدرید ئەمەشی رەتکردووەتەوە. بەرپرسانی ئاتلێتیکۆ دەڵێن مارک کاسادۆ لە پلانی کورتخایەن و درێژخایەنی ئەواندا نییە و گرنگی بە گۆڕینەوەی یاریزان نادەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button