ئینگلتەراگرنگترین

رۆسێنیۆر: ئێستاش هەست بە فشار ناکەم

Yariga App

یاریگا –

چێڵسی بە راهێنەرایەتی لیام رۆسێنیۆر ئەم شکست رادەستی ئەو شکست دەکات و ئەمشەویش لە یاریگای خۆیاندا بە مانچێستەر یونایتد دۆرا.

بلووز لە هەفتەی 33ی خولی ئینگلیزی لەنێو ستامفۆردبریج میوانداریی مان یونایتدی کرد و بە گۆڵێکی بێ وەڵام بە میوانەکەی دۆرا. کە ئەوە چوارم شکستی لەدوای یەک بوو بۆ تیمەکەی رۆسێنیۆر.

ئێستا کە دۆخی یانە لەندەنیەکە تەواو ئاڵۆز بووە و لە پلەی شەشەم دێت، تەنانەت گەیشتنی بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتووش کەتووەتە مەترسیەوە.

لەدوای یارییەکە رۆسێنیۆر کە زستان ئەرکی راهێنەرایەتی چێڵسی گرتەدەست لەدوای رۆشتنی ئینزۆ مارێسکا، رەتیکردەوە هەست بە فشار بکات سەرەڕای ئەنجامە خراپەکانی ئێستای و وتی

دۆڕاندنی ئەم یارییە بەم شێوەیە زۆر جێی نائومێدیە چونکە دەرفەتمان هەبوو بۆ بردنەوە. لە خولەکی یەکەمەوە تا کۆتایی ئێمە تیمە باڵادەستەکە بووین.

راهێنەرە ئینگلیزیەکە کە چاوەڕوان دەکرێت کۆتایی وەرزەکە دووربخرێتەوە، چەندجارێک باسی لەو پاڵپشتیە کرد لێی دەکرێت بۆ پرۆژەیەکی درێژخایەن، لە قسەکانی ئەمشەویشیدا جەختیکردەوە کە هەست بە فشار ناکات و وتی

هەستناکەم لەژێر فشاردام. من خۆم دەخەمە ئەوپەڕی فشارەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ بەردەوامبین لە کارکردن لەگەڵ دەستەی راهێنەران و یاریزانەکان بۆ چارەسەری دۆخەکە.

تیمەکەی رۆسێنیۆر لە کۆتا چوار یارییدا جگە لەوەی شکستیان هێناوە، تەنانەت نەیانتوانیوە تاکە گۆڵێکیش تۆمار بکەن. ئێستا تاکە گرەوی بەردەم لیام ئەو پێنج یارییە کە لە پرێمەرلیگ ماویانە کە ئاڵنگاریی گەورەن بۆ خەونی ئەوروپیان بۆ وەرزی داهاتوو:

بڕایتن x چێڵسی

چێڵسی x لیدز

چێڵسی x نۆتینگهام

لیڤەرپوول x چێڵسی

چێڵسی x تۆتنهام

 

بابەتی زیاتر

Back to top button