سعوودیەگرنگترین

ڤیناڵدۆم سعوودیە جێدەهێڵێت و هۆکارەکەشی ئاشکرادەکرێت

Yariga App

یاریگا –

جیابوونەوەی جیۆرجینۆ ڤیناڵدۆم لەگەڵ ئیتیفاق تەنها لەسەر کات وەستاوە و ئەستێرە هۆڵەندیەکە ئەم هاوینە یانەکەی جێدەهێڵێت.

ڤیناڵدۆم لە مانگی سێپتەمبەری 2023 بە گرێبەستێکی سێ ساڵە پەیوەندی بە ئیتیفاقەوە کرد. ئەوە دوای بەسەربردنی ماوەیەکی زێڕین لەگەڵ لیڤەرپوول (2016-2021) و پاشان پاریس سانجێرمان.

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان، کێشەی ئێستای ڤیناڵدۆم لەگەڵ یانە سعوودیەکە هۆکاری ماددیە و پەیوەستە بە زیادکردنی مووچەکەیەوە ئەگەرچی ئێستا خاوەنی یەکێک لە مووچە بەرزەکانەوە ساڵانە 12.6 ملیۆن پاوەند وەردەگرێت.

سەرچاوە وەرزشییەکان نووسیویانە یانەی ئیتیفاق دەیەوێ لە بنەڕەتەوە پەیکەری یانەکەی رێکبخاتەوە، لە ئێستادا فشاریی داراییان لەسەرە. هەربۆیە رۆشتنی ڤیناڵدۆم کە تەمەنی نزیکدەبێتەوە لە 36 ساڵی، یارمەتیدەر دەبێت لەبەردەم پرۆژە نوێیەکان.

فابریزۆ رۆمانۆ ئاشکرایکردووە کە هەمووشتێ لەنێوان جیۆرجینۆ و ئیتیفاق کۆتایی هاتووە و ناوەڕاستکارەکە لەم هاوینە وەک یاریزانی ئازاد یانە سعوودیەکە جێدەهێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button