ستیڤن جێرارد سعوودیە جێدەهێڵت

یاریگا –
بەم زووانە ستیڤن جیرارد بە رەزامەندی هەردوولا کەمپی مەشق و راهێنانەکانی ئیتفاقی سعودییە جێدەهێڵێت.
رۆژنامەی شەرق وەسەت، لە راپۆرتێکیدا بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئاگادارەکانی خۆی بڵاویکردەوە، ستیڤن جیرارد کارگێڕی یانەی ئیتفاقی ئاگادارکردووەتەوە کە دەیهەوێت یانە سعودیەکە بەهۆی ئەو بارودۆخە تەکنیکییانەی کە لەگەڵ تیپەکەدا ئەزموونی کردووە و پێگەی یانەکە لە ریزبەندیدا، جێبهێڵێت.
جێرارد لە هاوینی رابردوو خواستی خۆی بۆ دەستلەکارکێشانەوەی دەربڕیبوو، بەڵام لەو کاتەدا ئەو کارەی نەکرد. بەڵام دوێنێ لە دۆخێکی سروشتیدا سەرپەرشتی مەشقەکانی تیپەکەی کرد و ئەمڕۆ مەشقەکانی بەبێ ئەوەی هیچ قسەیەک لەسەر داهاتووی خۆی بکات، ئەنجامدا.
🇸🇦 Steven Gerrard’s time as coach of Ettifaq is about to come to an end, according to reports from Saudi Arabia.
🗞️ @aawsat_spt pic.twitter.com/suro6vuLYd
— The Asian Game (@TheAsianGame) January 29, 2025
بە سەرنجدان بەوەی گرێبەستەکەی لە مانگی حوزەیرانی 2027 کۆتایی دێت، دەبێت لایەنەکان بە هەڵوەشاندنەوەی گرێبەست رازی بن. جێرارد ساڵانە نزیکەی پێنج ملیۆن دۆلار مووچە وەردەگرێت، بەڵام ئامادەیە دەستبەرداری ئەو بڕە پارەیە ببێت دوای ئەوەی گرێبەستەکەی بە رەزامەندی هەردوولا کۆتایی پێدێت.
سەعد ئەلشێهری، بەڕێوبەری کارگێڕی یانەی ئیتیفاق هەوڵدەدات ئەحمەد مالیکی راهێنەری سعودی دەستنیشان بکات، کە راهێنەری تیپە لاوانی یانەکەیە. هەروەها دراگان تالایجیچ راهێنەری کرواتی یەکێکە لە بژاردە سەرەکییەکانی یانەکە بۆ جێگرتنەوەی جێرارد.
ئیتیفاق بە کۆکردنەوەی 18 خاڵ لە 17 یاریدا لە پلەی 11ی خولی رۆشەنی سعوودیدا جێگیر بووە.