دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆكانی مێركاتۆ؛ ریال مەدرید مێركاتۆی هاوینەی گەرم كردووە و ئارسیناڵ ئامانجەكانی دیارییكردووە

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید كار لەسەر رێككەوتنێک بۆ گواستنەوەی رۆدری ناوەڕاستكاری ئیسپانی مانچێستەر سیتی دەكات و دڵنیایە لەوەی كە دەتوانێت یاریزانەكە بگوازێتەوە – ئاتلێتیک.

ئارسیناڵ دەیەوێت ڤیكتۆر یۆكێرێش و بڕێک پارە لە پێناو گواستنەوەی خولیان ئالڤارێز بە ئاتلێتیكۆ مەدرید بدات – كادینا سێر.

رۆما ئارەزووی گواستنەوەی ئۆسكار بۆب یاریزانی یانەی فولهام بۆ ریزەكانی یانەكەی دەكات – فووتبۆڵ ئیتاڵیا.

پاریس سانجێرمان هێشتا هیچ ئۆفەرێكی بۆ گواستنەوەی یان دیۆماندێ پێشكەشی لایپزیگ نەكردووە – بێڵد.

برونۆ گیمارایش هێشتا ئامانجی سەرەكی گواستنەوەی ئارسیناڵە هەروەها ئالێكس سكۆت ناوەڕاستكاری بۆرنمس بژاردەی دووەمە – تێلیگراف.

ئۆفەرەكەی ئارسیناڵ بە بەهای 70 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی برونۆ گیمارایش لەلایەن نیوكاسڵەوە رەتدەكرێتەوە بەڵام یاریزانەكە خۆی ئارەزووی پەیوەندیكردن بە گەنەرزەوە دەكات –تایمز.

میكێل ئارتێتا ئامادەیە تاوەكوو 90 ملیۆن پاوەند لە پێناو گواستنەوەی برونۆ گیمارایش خەرجبكات – موندۆ دێپۆرتێڤۆ.

مانچێستەر یونایتد بەنیازی فرۆشتنی بڕونۆ فێرناندێش كاپتنی یانەكەی نییە سەرەڕای ئەو دەنگۆیانەی یاریزانە پۆرتوگالییەكە بە رۆیشتن لە ئۆڵد ترافۆرد دەبەستێتەوە – تیم تۆک.

چاوەڕوان دەكرێت ئەمڕۆ كۆمۆ لەگەڵ چێڵسی بۆ گواستنەوەی تریڤۆ چالۆبا كۆببێتەوە – سكای ئیتاڵیا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button