عێراقکوردستان

پێشمەرگە ئامادەکارییەکانی بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی عێڕاق دەستپێکرد

گرێبەستی بەرگریکارێکی نوێکردەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی پێشمەرگە دەستی بە ئامادەکارییەکان کرد بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی عێڕاق و گرێبەستی بەرگریکارێکی نوێکردەوە.

بە مەبەستی پێکهێنانی تیپی پێشکەوتووان و بەشداریکردن لە خولی نایابی عێڕاق، یانەی پێشمەرگە نوێکردنەوەی گرێبەستی شوانە مەحموود، بەرگریکاری تیپەکەی راگەیاند، ئەمەش دەبێتە یەکەم گرێبەستی یانەکە وەک ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێی خولەکە.

پێشمەرگە بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی عێڕاق 2026 _ 2027 ئەرکی راهێنەرایەتی بە ماهیر عوگلە، راهێنەری وەرزی رابردووی یانەی جەیش سپاردووە.

وەررزی رابردوو لە سەردەستی کامەران عەلی راهێنەر، پێشمەرگە بە پلەی 13 کۆتایی بە خولی نایابی عێڕاق هێنابوو، بڕیاریشە لە چەند رۆژی داهاتوو هێنان و نوێکردنەوەی یاریزانان لەسەر داواکاری راهێنەر بەردەوامی هەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button