عێراقکوردستان

یەک سەرکەوتنی دیکە گازی باکوور دەگەیەنێتە ریزی گەورەکانی عێڕاق

ئیتیساڵات خزمەتێکی گەورەی گازی باکووری کرد

Yariga App

یاریگا –

گازی باکوور هەنگاوێک دوورە لە سەرکەوتن بۆ ریزی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق و ئیتیساڵات هیوای حدوودی لاواز کرد و خزمەتێکی گەورەی گازی باکووری کرد.

لە گەڕی 37ـی خولی نایابی عێڕاق، گازی باکوور لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی 3 _ 2 لە جۆلانی پێشەنگی خولەکەی بردەوە، ئیتیساڵاتیش بە ئەنجامی 3 _ 3 لەگەڵ حدوود یەکسان بوو، بەم یەکسان بوونەش حدوود هیوای سەرکەوتنی راستەوخۆی بۆ خولی ئەستێرەکانی عێڕاق تا ڕادەیەک لەدەستدا.

بەم سەرکەوتنەی گازی باکوور کۆی خاڵەکانی بووە 71 خاڵ و هاتە ریزبەندی دووەمی خولەکە، لە کۆتا گەڕی خولەکەش گازی باکوور لە کەرکوک میوانداری یانەی حوسێن دەکات، بە سەرکەوتن لەم یارییەدا بەبێ ئاوڕدانەوە بۆ ئەنجامی هیچ یارییەک، نوێنەرەکەی شاری کەرکوک راستەوخۆ سەردەکەوێت بۆ ریزی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق بۆ وەرزی داهاتوو.

حدوود بەم یەکسان بوونە خاڵەکانی گەیاندە 69 خاڵ و کەوتە ریزبەندی سێیەمی خولەکە، لە کۆتا گەڕی خولەکەش رووبەڕووی حەشدی شەعبی دەبێتەوە و لە چاوەڕوانی شکست یان یەکسان بوونی گازی باکوورە بۆ ئەوەی بگاتە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، بە پێچەوانەوە حدوود رووبەڕووی خاوەن ریزبەندی 18ـی خولی ئەستێرەکان دەبێتەوە، براوەشیان لە وەرزی 2026 _ 2027 لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق یاریی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button