ئه‌ڵمانیاگرنگترین

بایرن میونشن شوێنگرەوەی مایكڵ ئۆلیس دەستنیشاندەكات

Yariga App

یاریگا –

بايرن ميونشن شوێنگرەوەی مایکڵ ئۆلیس ئەستێرەی فەڕەنسی یانەكەی دیارییکردووە.

مایكڵ ئۆلیس لە هاوینی 2024 لە كریستاڵ پاڵاسەوە بە بەهای 53 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بایرن میونشنەوە كرد و تاوەكوو 2029 گرێبەستی لەگەڵ یانەكەی هەیە.

ریال مەدرید هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی مایكڵ ئۆلیس هێرشبەری فەڕەنسی بایرن میونشن دەستپێكردووە یانە ئەڵمانیەكەش شوێنگرەوەی دەستنیشانكردووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی، سەرەڕای رەتکردنەوەی دەستبەرداربوون لە مایكڵ ئۆلیس لەلایەن بايرن میونشنەوە، بەڵام یانە باڤارییەکە خۆی بۆ هەموو ئەگەرەکان ئامادە دەکات.

ئەگەر ئۆلیس یانەکە جێبهێڵێت، بايرن میونشن بۆ شوێنگرتنەوەی گواستنەوەی برادلی بارکۆلا یاریزانی پاریس سانجێرمان لە پێشینەی كارەكانی دەبێت.

‎ئۆلیس لەدوای پەیوەندیکردنی بە بايرن لە ساڵی 2024ـەوە لە یانەی کریستاڵ پاڵاسی ئینگلیزی، لە 107 یارییدا 42 گۆڵی کردووە و 54 گۆڵیشی درووستکردووە.

 هەروەها یەکێک بوو لە دیارترین ئەستێرەکانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی لە جامی جیهانیی 2026، کە گەیشتنە قۆناخی پێش کۆتایی پاڵەوانێتییەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button