ئێستا؛ ریال مەدرید هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەک دەستپێكرد

یاریگا –
ریال مەدریدی ئیسپانی هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی رۆدری ئەستێرەی ئیسپانی مانچێستەر سیتی دەستپێدەكات.
رۆدری لە هاوینی 2019 لە ئاتلێتیكۆ مەدریدەوە بە بەهای 70 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە مانچێستەر سیتیەوە كرد و تاوەكوو 2027 گرێبەستی لەگەڵ یانەكەی هەیە.
🚨 Real Madrid working on deal to sign Rodri from Manchester City. Clubs not yet in talks but #RMFC now operating on basis of midfielder joining this summer. #MCFC still hope #Spain captain stays with/without new contract. W/ @MarioCortegana @TheAthleticFC https://t.co/MVGhS094pU
— David Ornstein (@David_Ornstein) July 24, 2026
بە گوێرەی زانیارییەكانی دەیڤد ئۆرنشتاین، ریال مەدرید كار لەسەر گواستنەوەی رۆدری یاریزانی مانچێستەر سیتی دەكات.
ریال مەدرید و مانچێستەر سیتی هێشتا گفتوگۆكانیان دەستپێنەكردووە بەڵام یانە ئیسپانییەكە بڕوای تەواویان هەیە كە دەتوانن ناوەڕاستكارە ئیسپانییەكە بگوازنەوە.
مانچێستەر سیتی هیوادارە كاپتنەكەی بمێنێتەوە و ریزەكانی یانەكەیان جێنەهێڵێت.
رۆدری رۆڵێكی گرنگی لە بردنەوەی نازناوی مۆندیالی 2026 لەگەڵ هەڵبژاردەكەی گێڕا و بە باشترین یاریزانی پاڵەوانیەتیەكەش دەستنیشانكرا.



