بازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

فەرمی؛ هیلال گرێبەستێكی گەورەی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

هیلالی سعوودی گواستنەوەی كریسێنسیۆ سەمەرڤیڵ هێرشبەری هۆڵەندی یانەی وێستهامی بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.

سەمەرڤیل لە هاوینی 2024لە لیدز یونایتدەوە بە بەهای 29.3 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە وێستهامەوە كرد.

هەژماری فەرمی هیلال لە پلاتفۆرمی ئێكس گواستنەوەی كریسێنسیۆ سەمەرڤیڵی هۆڵەندی بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.

سەمەرڤیڵ بە بەهای 65 ملیۆن پاوەند لە وێستهامەوە پەیوەندی بە هیلال كرد.

سەمەرڤیڵ لە وەرزی رابردوو لە سەرجەم پاڵەوانییەتییەکاندا بەشداریی لە 34 یارییدا کرد، حەوت گۆڵی کرد و پێنج ئەسیستی كردووە.

یاریزانە 24 ساڵانەكە لە چوار یارییدا بۆ هۆڵەندا لە جامی جیهانیی ئەم هاوینەدا دوو گۆڵ و دوو ئاسیستی کرد، کاتێک تیمەکەی لە قۆناخی 32 بە لێدانی سزا بەرامبەر مەغریب ماڵئاوایی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button