ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

ئامارەکان دەدوێن؛ ریال مەدرید تەنیا تیپی ئیسپانییە سوودمەندی هەڵەکانی ڤارە لە چامپیۆنزلیگ

شیکاریی ئارچیڤۆ ڤار؛ جیاوازییەکی ترسناک لە نێوان ریال مەدرید و بارسێلۆنا هەیە

Yariga App

یاریگا –

لەگەڵ گەیشتنی چامپیۆنزلیگ بە قۆناخە یەکلاییکەرەوەکان و مانەوەی ئاتلێتیکۆ مەدرید وەکوو تاکە نوێنەری ئیسپانیا، ئارچیڤۆ ڤار راپۆرتێکی وردی بڵاوکراوەتەوە کە تێیدا هەڵسەنگاندن بۆ بڕیارەکانی ڤار و ناوبژیوانی دەکات لە سەرەتای پاڵەوانێتییەکەوە تاوەکوو ئەمڕۆ.

ریال مەدرید لە لووتکەی سوودمەندان
بەگوێرەی نوێترین ئامارەکان، کە پێگەی ئارچیڤۆ ڤار بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید تاکە یانەی ئیسپانییە کە باڵانسێکی ئەرێنی لە هەڵەکانی ڤاردا هەیە. هەرچەندە یانەکە بە بڕیاری ڤار سێ هەڵەی لە دژکراوە، بەڵام لە بەرامبەردا پێنج بڕیاری هەڵەی ڤار لە قازانجی مێرێنگی بووە، ئەمەش باڵانسەکەیان دەکاتە (+2).

لە راپۆرتەکەدا هاتووە کە یەکێک لەو بڕیارانە بەرامبەر مارسیلیا بووە، کە ریال مەدرید توانیویەتی دوو خاڵی زیاتر بەدەستبهێنێت بەهۆی ئەو هەڵەیەوە. هەرچەندە دواتر لە یاری بەرامبەر مانچێستەر سیتی زەرەرمەندبوون و نیوەی ئەو خاڵانەیان لەدەستداوە، بەڵام هێشتا باڵانسەکەیان هەر بە ئەرێنی ماوەتەوە.

بارسێلۆنا و ئاتلێتیکۆ مەدرید؛ قوربانییە سەرەکییەکان
لە لایەکی دیکەوە، یانەکانی دیکەی ئیسپانیا دۆخیان تەواو پێچەوانەیە؛ بارسێلۆنا زیانمەندترین یانەیە و هیچ بڕیارێکی هەڵەی ڤاری لە قازانج نەبووە، لە بەرامبەردا سێ هەڵەی بەرامبەر کراوە. ئاتلێتیکۆ مەدرید و ڤیاڕیاڵیش هەر یەکەیان لە پلەکانی دواتردان.

هەڵەکانی دژ بە بارسێلۆنا، دووانیان پەیوەندییان بە ئۆفسایدی نیمچە ئۆتۆماتیکییەوە هەبووە، لە کاتێکدا سێیەمیان پەیوەندی بە دەرنەکردنی کارت سوور بۆ یاریزانێک هەبوو لە یارییەکەی نیوکاسڵ. گرنگە ئەوە روونبکرێتەوە کە هیچ کام لەم هەڵانە کاریگەریی راستەوخۆیان لەسەر ئەنجامی کۆتایی یارییەکان نەبووە، چونکە بلاوگرانا توانی لە هەموو ئەو یارییانەدا سەرکەوتن بەدەستبهێنێت. بەڵام، راستییە گرنگەکە ئەوەیە کە تەنانەت یەک بڕیاری هەڵەشی لە سووددا نەبووە، بۆیە باڵانسەکەی دەکاتە (-3).

ئەم ئامارانە دەریدەخەن کە دابەشبوونی هەڵەکانی ناوبژیوانی لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگدا بە هیچ شێوەیەک یەکسان نەبووە و تەنیا یانەی شاهانە توانیویەتی سوود لەو هەڵانە وەربگرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button