ناسر خلێفی: ئێنریکی شۆڕشێکی بەرپاکرد نەک تەنها بۆ پاریس، بەڵکوو بۆ تۆپی پێی بەگشتی

یاریگا –
پاریس سانجێرمان شەوێکی دیکەی مێژوویی تۆمارکرد کە توانیان بۆ دووەم وەرز لەسەریەک ببنە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ.
پی ئێس جی لە فیناڵی پاڵەوانێتیەکە لەنێو یاریگای پوشکاش لە بوداپێستی پایتەختی هەنگاریا رووبەڕووی ئارسیناڵ بووەوە و توانیان بە لێدانی یەکلاکەرەوە لە هاوتا ئینگلیزیەکەیان ببەنەوە.
راپۆرتی یارییەکە بخوێنەوە:
ئەوە دووەم نازناوبوو لە مێژووی یانە فەڕەنسیەکە و هەروەها لە دوو وەرزی لەسەریەک هەر لەژێر سەرپەرشتی لویس ئێنریکی کاتێک لە وەشانی رابردوو لە فیناڵ 5-0 شکست بە ئینتەر میلان بهێینن.
دوای یارییەکە ناسر خلێفی خاوەنی پاریس ستایشێکی بێ وێنەی راهێنەرە ئیسپانییەکەی کرد.
ئێنریکی کە لە هاوینی 2023 پۆستەکەی لە پاریس وەرگرت، تا ئێستا 12 نازناوی بۆ یانەکەی پایتەخت بردووەتەوە. ئەوەش واتا بە رێژەی 4 نازناو بۆ هەر وەرزێک. لە وەسفی راهێنەرەکەیدا، خلێفی وتی
ئەوەی ئێنریکی کردوویەتی، بە راستی پێتان بڵێم، شۆڕش بووە لە تۆپی پێدا کە نەک تەنها بۆ پاریس سانجێرمان بەڵکوو بۆ تۆپی پێی بەگشتی. ئەوەی ئەنجامی داوە و ئەوەی باوەڕی پێیەتی، زۆر مایەی شانازیمە. بۆیە بەراستی ئەو باشترین راهێنەرە.
شایەنی باسە ئەوە سێیەمین نازناوی چامپیۆنزلیگ بوو لویس ئێنریکی بردیەوە. یەکەمین جار لەگەڵ بارسێلۆنابوو لە 2015 کە کۆتاجاری یانە کەتەلۆنیەکە بوو تا ئێستا هیچ راهێنەرێک نەیتوانیوە جامە دوو گوێیەکە بگەڕێنێتەوە بۆ بارسا.
🔙🗣️| Nasser Al-Khelaifi:
“Luis Enrique has sparked a revolution in football, not just for Paris but for football as a whole. He is the best coach in the world.” 🥹❤️ pic.twitter.com/2Qk3eKob3R
— Goals Side (@goalsside) May 30, 2026



