جیهانگرنگترین

ئامانجە لەپێشینەکەی یۆرگن کڵۆپ ئاشکراکرا

Yariga App

یاریگا –

ئەگەرچی یۆرگن کڵۆپ هێشتا پەیوەستە بە کارەکەیەوە لەگەڵ رێد بوڵ کە دوای رۆشتنی لە لیڤەرپوول ئەو ئەزموونەی تاقیکردەوە و سەرپرشتی سەرجەم تیمەکانی ئەو کۆمپانیایە دەکات، ناوبراو بەردەوام بەتوندی ناوی بە چەند تیمێکی بەهێزەوە دەبسترێتەوە، بەتایبەت ریال مەدرید.

لە ماوەی رابردوودا دەنگۆی بەهێز هەبوو بۆ نزیکبوونەوەی کڵۆپ لەگەڵ یانە شاهانەکە، بەڵام ئێستا زانیاریی پێچەوانە گەیشت.

رۆژنامەنووسێکی ئیسپانی هەواڵێکی گەورە بە هاندەرانی ریال مەدرید دەدات

ئەمڕۆ ڕۆژنامەنووسی ناسراوی ئیسپانیا و ئەوروپا فێلیکس دیاز ئامانجە چاوەڕوانکراوەکەی راهێنەرە ئەڵمانیەکەی ئاشکراکرد و نووسیویەتی کە وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی وڵاتەکەی لەپێشینەی ئامانجەکانی یۆرگن دێت ‌ئەگەر بێتو جولیان ناگلیسمان نەتوانێ لە مۆندیال ئەنجام بۆ مانشافت بگرێت.

لە درێژەی زانیارییەکانیدا دیاز ئەوەشی ئاشکراکردووە کە یۆرگن ئامادەیە چەند درێژە بخایەنێت، لە چاوەڕوانی ئەو پۆستەدا بمێنێتەوە.

سەبارەت بە بەستنەوەی بە ریال مەدرید، فێلیکس ئەوەی زانیوە کە هەرچی رووبدات، کڵۆپ گرێبەست لەگەڵ مەدرید ناکات.

مێرێنگی ئەم وەرزە سەرەڕای گۆڕینی دوو راهێنەر، ئەنجامەکانیان لە خراپەوە بۆ خراپتر رۆشتوون و نزیکن لەوەی ئەم وەرزەش بەبێ هیچ نازناوێک کۆتایی پێبهێنن.

بابەتی زیاتر

Back to top button