ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی: ئیکەر کاسیاس گەڕایەوە ریاڵ مەدرید

یاریگا-یانەی ریاڵ مەدرید لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا رایگەیاند ئیکەر کاسیاس وەکو جێگری بەڕێوبەری گشتی ئەکادیمیای ریاڵ مەدرید دەست بەکاردەبێت.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە “شانازییە بۆ ریاڵ مەدرید یەکێک لە سەرکردە گەورەکانی بگەڕێنێتەوە ماڵەکەی خۆی، ئەو ئەفسانەیەکی مەدریدە و باشترین گۆڵپارێزی مێژووی یانەکەیە”.

کاسیاس لە ٢٠١٥دا مەدریدی جێهێشت بەهۆی کێشە و ناکۆکییە قوڵەکانی لەگەڵ خۆزێ مۆرینهۆی راهێنەری ریاڵ مەدرید بەڵام  بەر لەوە ٢٥ ساڵ ساڵ درێسی یانەی شاهانەی پۆشی لە ئەکادیمیاوە تا تیمی یەکەم، و توانی ١٩ ناسناو بباتەوە، لە نێویاندا ٣ جامی ئەورووپا، ٢ جامی جیهانی یانەکان، ٥ جامی سوپەری ئەورووپا، ٥ خولی ئیسپانی، ٢ جامی شای ئیسپانیا، ٤  جامی سوپەری ئیسپانیا.

هەروەها سەرکردایەتی ئیسپانیای کرد بۆ بردنەوەی جامی جیهانی  و ١٦٧ یاری نێودەوڵەتی بۆ هەڵبژاردەکە ئەنجامدا. لەگەڵ ٢ جامی نەتەوەکانی ئەورووپا و ١ جامی جیهانی خوار ٢٠ ساڵ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button