بازاڕی گواستنه‌وه‌

سمۆڵینگ دەبێتە یاریزانی هەمیشەیی ڕۆما

یاریگا- مانچستەر یونایتد چاوەڕوانی دەستپێشخەری ڕۆمای ئیتاڵییە تا بە یەکجارەکیی کریس سمۆڵینگ بفرۆشێتە ئەو یانەیە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی فابریزیۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامەنووسی ئیتاڵی، مان یو له ئێستادا چاوەڕێی جۆر و ناوەڕۆکی ئۆفەرێکن لە یانەکەی پایتەختی ئیتاڵیاوە تا بەرگریکارە ئینگلیزییەکە بۆ هەمیشەیی بفرۆشن.

ئەو ڕۆژنامەنووسە ئەوەشی خستۆتە ڕوو کارگێڕی مانچستەر لە هەوڵدان بۆ ئەوەی هەفتەی دهاتوو یاریزانێکی دڵی بەرگری بکڕن.

سمۆڵینگی تەمەن 30 ساڵ، دوای نۆ وەرز یاریکردن لە ئۆڵد ترافۆرد، ساڵی پار بە شێوەی خواستن پەیوەندی بە ڕۆماوە کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button