ئینگلتەرا

کڕیارەکەی نوێیەکەی مانچستەر دەبێت تا نیوەی کانوونی دووەم چاوەڕێ بکات

پریمەرلیگ جیم راتکلیف لە چاوەڕوانیدا دەهێڵێتەوە

یاریگا –
ملیاردێری بەریتانی، جیم راتکلیف، ناچارە تا ناوەڕاستی کانوونی دووەم/یەنایەر چاوەڕێ بکات تا بە تەواوەتی دەستی دەگات بەو پشکەی نیازێتی بیکڕێتەوە.
ڕۆژنامەی (زە سەن)ی بەریتانی دوایین پێشهاتی لەو بارەیەوە ئاشکرا کردووە و لە ڕاپۆرتێکیدا باس لەوە دەکات راتکلیف لە کۆتا قۆناغەکانی ڕێککەوتنەکەیە کە خۆی دەبینێتەوە لە کڕینەوەی %25ی پشکی یانەکە لە خێزانی گلەیزەری خاوەنی شەیتانە سوورەکان بە بڕی ملیارێک و 300 ملیۆن یۆرۆ.
بەم هەنگاوە، کە نزیکەی هەشت هەفتەی ماوە بۆ ڕاگەیاندنی فەرمی مامەڵەکەیان، چانسێکی گەورە دەداتە سەرمایەدارە بەریتانییەکە بۆ بەگەڕ خستنی سەرمایەکەی لەگەڵ مانچستەر، لە بەرامبەریشدا وەڵامێک دەبێت بۆ قەتەرییەکان کە ماوەیەکی زۆرە لە هەوڵدان بۆ کڕینەوەی یانەکە.

خێزانی گلەیزەرسی ئەمریکی، لە ساڵی 2003 پشکیان لە مانچستەر کڕی و بوون بە خاوەنی ئەو یانەیە. ساڵانێکە هاندەرانی مان یو نیگەرانیی و تووڕەیی خۆیان پیشان داوە لەپای ناڕوونی ستراتیژ و ئامانجەکانیان، هەر بۆیە زوو زوو داوای وازهێنانیان لێ دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button