ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

ڤان دی بیک پێنگافێک لە ئۆڵد ترافۆردەوە دوورە

یاریگا- دۆنی ڤان دی بیکی یاریزانی یانی ئایاکس، تەواوەتی نزیک بووەتەوە لە پەیوەند کردنی بە یانەی مانچستەر یونایتدەوە بە شێوەی فەرمیی.

بە گوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس، ناوەڕاستکارە هۆڵەندییەکە کە لە ئێستادا لەگەڵ هەبژادەی وڵاتەکەیدا سەرقاڵی خۆ ئامادەکردنن بۆ یارییەکانی خولی نەتەوەکانی ئەورووپا (4ی مانگی نۆ بەرامبەر پۆڵەندا) و (7ی هەمان مانگ بەرامبەر ئیتاڵیا) پشکنینە پزیشکییەکانی ئەنجام دەدات بۆ پەیوەندی کردن بە مانچستەرەوە.

سکای سپۆرتس بڕی گرێبەستەکەی بە 39 ملیۆن یۆرۆ بڵاو کردۆتەوە لەگەڵ 5 ملیۆن یۆرۆی زیادە لە ئەگەری گۆڕانکاییەکان.

ڤان دی بیکی تەمەن 23 ساڵ لە ماوەکانی ڕابردوودا بە دیاریکراوی پێش سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئامانجی سەرەکی یانەی ڕیاڵ مەدرید بوو، بە گۆێرەی سەرچاوە جیاوازەکان. بەڵام ئەو گرێبەستە ڕووی نەدا و، دواجار دەبێتە یەکەمین گرێبەستی هاوینەی ئۆڵی گونار سۆڵشایەر.

بابەتی زیاتر

Back to top button