ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

رۆما پارێزگاری لە مۆرینیۆ و ئەستێرەکانی دەکات

یاریگا –

یانەی رۆمای ئیتاڵی لە هەوڵدایە بۆ پارێزگاریکردن لە راهێنەری یانەکە، جۆزێ مۆرینیۆ و بەشێک لە ئەستێرەکانی.

بەهۆی بەڵێنە نوێیەکانی یانەکە، پێشبینی دەکرێت مۆرینیۆ تا کۆتایی گرێبەستەکەی لە رۆما بمێنێتەوە کە لە هاوینی ساڵی 2024 کۆتایی دێت.

رۆژنامەی کۆریێر دیلۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، کە بریاری مانەوەی مۆرینیۆ بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە یانەکە بەڵێنی پێداوە لە بازاری گواستنەوە چالاکی فراوان ئەنجام بدەن و تیپەکەی بۆ تۆکمە بکەن.

بەپێی هەمان سەرچاوە هەریەکە لە یاریزانانی یانەکە پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی و کریس سمۆڵینگی ئینگلیزی بریاریانداوە لە یانەکە بمێننەوە، هەرچەندە کریس تا ئێستا واژۆی لەسەر گرێبەستی نوێ نەکردووە، کە گرێبەستەکەی لەم هاوینە بەسەردەچێت.

کۆریێر جەختی لەوە کردووەتەوە رۆما بەجدی کار لەسەر ئەوە دەکات، کە پارێزگاری لە سەقامگیری تیپەکەی بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button