ئێستا؛ دوو راهێنەری گەورە خۆیان پێشکەشی ریال مەدرید دەکەن

یاریگا –
کێبڕکێی بەدەستهێنانی پۆستی راهێنەرایەتی ریال مەدرید گەرمە و دوو راهێنەری گەورە خۆیان پێشکەشی یانەکە کردووە.
خۆسێ فێلیکس دیاز، رۆژنامەنووسی رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، جۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری پۆرتوگالی خۆی پێشکەشی ریال مەدرید کردووە و دەیەوێت جارێکی دیکە پۆستی راهێنەرایەتی یانە ئیسپانییەکە وەربگێت.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە ئیسپانییەکە، یولیان ناگلیسمان، راهێنەری ئێستای هەڵبژاردەی ئەڵمانیاش خۆی پێشکەشی ریال مەدرید کردووە و دەیەوێت ئەو پۆستە وەربگرێت.
رۆژنامە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ریال مەدرید بڕیاریداوە لە دەستنیشانکردنی راهێنەری نوێ پەلە نەکات و وەڵامی ئۆفەرەکانی نەداوەتەوە، یانەکە تاوەکوو کۆتایی وەرز چاوەڕوان دەبێت، هەڵسەنگاندن بۆ سەرجەم بژاردەکان دەکات و ئەوکات باشترین بژاردە هەڵدەبژێرێت.
یانەکە دەیەوێت راهێنەرێک هەڵبژێرێت بە ئەزموون بێت، بتوانێت ژووری خۆگۆڕین کۆنتڕۆڵ بکات و توانای بەڕێوەبردنی ئەستێرە گەورەکانی هەبێت، هەروەها راهێنەرک بێت بتوانێت نازناوی گەورە بۆ یانەکە بباتەوە.



