ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

” مباپێ زیاتر لەگەڵ ریال مەدرید دەگونجێت ”

یاریگا
کلیان مباپێ، هێرشبەری فەڕەنسی یانەی پاریس سانجێرمانی وڵاتەکەی ساڵانێکە ئامانجی یەکەمی یانەی ریال مەدرید و سێسک فابریگاس یاریزانی پێشووی بارسێلۆناش ئامۆژگاری دەکات پەیوەندی بەو یانەیەوە بکات.

ناوەڕاستکارەکەی پێشووی بلاوگرانا و ئێستای یانەی مۆناکۆی فەڕەنسی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ RTVE گووتی ” مباپێ تاوەکو بڵێی یاریزانێکی باش و لێهاتووە و ئارەزووم دەکرد لە پاڵ ئەو یاریزانە یاریی بکەم، بێگومان ئەو توانای ئەوەی هەیە لە ریال مەدرید یاریی بکات و من پێموایە لەگەڵ سیستەمی ئەم یانەیە زیاتر لە هەموو یانەیەکی دیکە دەنگونجێت، هەرچەندە دەتوانێت یاریی بۆ بارسێلۆناش بکات، بەڵام زیاتر لەگەڵ مەدریدییەکان سەرکەوتوو دەبێت ”.

مباپێ یەکێکە لەو یاریزانانەی چەند ساڵێکە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا هەوڵی گواستنەوەی دەدات و پێناچێت یانە ئیسپانیەکە ئەم هاوینەش بتوانن بیگوازنەوە ریزەکانیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button