فه‌ره‌نسا

پۆچێتینۆ زانیاری دەربارەی پێکانەکەی مباپێ خستە ڕوو

یاریگا- ماوریسیۆ پۆچێتینۆ زانیاری نوێی خستە ڕوو لەبارە پێکانەکەی کیلیان مباپێ کە شەوی ڕابردوو لە بردنەوەکەیان 4-2 بەسەر لیۆندا، تووشی هات و بە بیست خولەک پێش فیکەی کۆتایی گۆڕانکاریی پێ کرا بۆ گەڕانەوەی نێیمار دا سیلڤا.

ڕاهێنەرە ئەرجەنتینییەکە وتی: “داینشاندنی مباپێ بۆ پارێزگاری لێکردنی پێشوەختە بوو. ئازاری پێگەشت بەهۆی سووڕانی پاژنەی پێی.”

هێشتا دیار نییە ڕادەی پێکانەکەی و ماوەی دوورکەوتنەوەی چەندە و یانەکەشی تا 3 و دواتر 7ی مانگی داهاتوو هیچ یارییەک ئەنجام نادەن بەهۆی یاریی هەڵبژاردنەکانەوە.

بەڵام لەو دوو بەروارەدا ئەرکیان قورس دەبێت کاتێک لە پێشدا ڕووبەڕووی یانەی لیلی پلەی ڕیزبەندی دووەم و ڕکابەریان لە خولی فەڕەنسی دەبنەوە و، بە چوار ڕۆژ دوای ئەوەش جەنگە سەختەکەی بایەرن میونخیان هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button