ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نساگرنگترین

مباپێ بۆمبەکەی تەقاندەوە

یاریگا
کلیان مباپێ، هێرشبەرە لاوەکەی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا بە تەواوەتی داهاتووی خۆی یەکلایی کردووەتەوە و کارگێری یانەکەشی ئاگادار کردووەتەوە ئامادەنیە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە و دەیەوێت یانەکەی جێبێڵێت.

کەناڵی CUATROـی ئیسپانیا زانیاری دەستکەوتووە کە گۆڵکارە لاوەکەی شازادەکان دوای یاری شەوی رابردووی یانەکەی بەرامبەر مانچێستەر سیتی لە قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ، لیۆناردۆ بەرێوەبەری وەرزشی یانەکەی ئاگادار کردووەتەوە، دوا بریاری خۆیداوە و ئامادەنیە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە و دوای کۆتایی ئەم وەرزەش یانەکەیان جێدێڵیت، سەرەرای ئەوەی تاوەکو کۆتایی وەرزی داهاتوو گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی باسکردووە کە مباپێ لەو دیدارەی لەگەڵ بەرێوەبەری وەرزشی یانەکەی زۆر بە راشکاوانە گوتویەتی وەرزی داهاتوو دەیەوێت پەیوەندی بە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیاوە بکات و دەرگای گفتوگۆکانیش لەسەر ئەو یانەیە دەکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button