ئه‌وروپائیسپانیا

ریال مەدرید حەز دەکات پاریس ببێتە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ

یاریگا
هاندەرانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا ئارەزوو دەکەن لە پێناو گواستنەوەی کلیان مباپێ هێرشبەری فەڕەنسی یانەی پاریس سانجێرمان، ئەو یانەیە ببێتە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووە کارگێری شاهانەکان وهاندەرانی ئەو یانەیە بەو هیوایەن شازادەکان بتوانن نازناوی چامپیۆنزلیگ بەدەست بێنن، چونکە ئەو کات ئاسانکاریەکی باشتریان بۆ دەکرێت لە پێناو گواستنەوەی گۆڵکارە لاوەکەی ئەم یانەیە، بە پێچەوانەوە ناسر خلێفی کە پارەیەکی زۆری لە گواستنەوەی یاریزانان بۆ بەدەتس هێنانی نازناوەکە خەرج کردووە، ئەستەمە تا ئەو کاتەی نازناوەکە بەدەست نەهێنێت دەستبەرداری بێت.

کلیان مباپێ لە ساڵی 2017 بەرامبەر 180 ملیۆن یۆرۆ گواسترایەوە پاریس سانجێرمان و چەندینجار بە راشکاوانە رایگەیاندووە لە منداڵیەکە ئارەزووی لەبەر کردنی درێسی ریال مەدریدی هەبووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button