ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

هۆکاری نوێ نەکردنەوەی گرێبەستی مباپێ ئاشكرا دەبێت

یاریگا
کلیان مباپێ، هێرشبەری فەرەنسی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا تاوەکو ئێستا ئامادەنەبووە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ بکاتەوە، ئەمە سەرەڕای ئەوەی کە یانەکەی چەندینجار داوای نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لێکردووە.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی ئاشکرای دەکات، گۆڵکارە لاوەکەی شازادەکان چوار جار داواکاری یانەکەی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رەتکردووەتەوە و هەموو ئامانجیشی ئەوەیە ئەم هاوینە یانەکەی جێبێڵێت، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ ئۆفەرێکی فەرمی پێنەگەیشتووە. سەرچاوەکە ئەوەشی باسکردووە گەورەترین کێشە لەبەردەم نوێنەکردنەوەی گرێبەستەکەی یاریزانە لاوەکەی کەڵەشێرەکان لەگەڵ یانەکەی، لیۆناردۆ بەرێوەبەری وەرزشی یانەکەیەتی، چونکە دەنگۆیەک هەیە هەردوولا ماوەیەکی زۆرە نێوانیان گرژیان تێکەوتووە.

مباپێ هاوینی ساڵی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمان کۆتایی دێت، ئەگەر تا ئەو کات گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە، ئەوا دەتوانێت بێ بەرامبەر یانەکەی جێبێڵێت و نزیکترین یانەش بۆ گواستنەوەی ریال مەدریدی ئیسپانیایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button