ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

” خەونی مباپێ یاریی کردنە بۆ ریال مەدرید “

یاریگا
کلیان مباپێ، هێرشبەری فەڕەنسی یانەی پاریس سانجێرمانی ئەم وڵاتە چەند وەرزێکە دەنگۆی گواستنەوەی بۆ ریزەکانی یانەی ریال مەدرید دەبیسترێت.

داڤود سوکەر هێرشبەری کڕواتی پێشووی یانە ئیسپانیەکە بە رۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسی گوتووە” مباپێ هەمیشە خەون بە درێسی شاهانەکانەوە دەبینێت و دڵنیام ئەو یاریزانە رۆژێک دێت و پەیوەندی بەم یانەیەوە دەکات، راستە گواستنەوەی پارەیەکی خەیاڵی دەوێت، بەڵام ئەمڕۆی تۆپی پێ هیچ ئاستەنگێکی لەسەر ئەم بابەتە نیە و بەم زووانە هەموو شتێک یەکلایی دەبێتەوە “.

گۆڵکارەکەی مۆندیالی 1998ـی فەڕەنسا گوتیشی مباپێ بە هۆی ئەوەی تاوەکو ئێستا ئامادە نەبووە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ بکاتەوە، سەلماندویەتی دەیەوێت یانەکەی جێبێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button