گرنگترینمۆندیالی 2026

ئەنجامی کۆتایی؛ بەلجیکا لە ئەمریکای بردەوە و گەیشتە قۆناخی 8

ئەمریکا ماڵئاوایی کرد

Yariga App

یاریگا –

لە یەکێک لە یارییەکانی قۆناخی 16ـی مۆندیالی 2026، هەڵبژاردەی بەلجیکا و ئەمریکا رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

بەلجیکا توانی سەرکەوتن بەسەر ئەمریکای خانەخوێ بەدەستبهێنێت و بلیتی قۆناخی 8ـی پاڵەوانێتییەکە مسۆگەر بکات.

یارییەکە ئاستێکی بەرزی بەخۆیەوە بینی؛ بەلجیکییەکان توانیان بە ئەنجامی 3-1 یارییەکە لە بەرژەوەندی خۆیان یەکلایی بکەنەوە.

گۆڵەکانی بەلجیکا لەلایەن شارلێس دی کیتلارێ لە خولەکەکانی 9 و 33، هانس ڤانکێن لە خولەکی 57 و رومێرو لوکاکو لە خولەکی 90ـی کاتی زیادکراو کران، تاکە گۆڵەکەی ئەمریکا لەلایەن مالیک تیلمان لە خولەکی 31 کرا.

بەو سەرکەوتنەش، بەلجیکا بەفەرمی رێگای خۆی بۆ قۆناخی 8ـی مۆندیال کردەوە، لە بەرامبەردا ئەمریکا ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button