ئه‌وروپائینگلتەرا

کلۆپ: لەم کاتانە تۆپی پێ هیچ مانایەکی نیە

یاریگا
یۆرگێن کلۆپ، راهێنەری یانەی لیڤەرپوولی ئینگڵتەڕا پێیوایە کە گرنگترین شت لەم کاتە هەستیارەدا جێبەجێ کردنی رێنماییە تەندروستیەکانە

راهێنەرەکەی رێدز لەبارە دواخستن یارییەکانی پرێمەرلیگ گووتی ” لەم کاتانەدا تۆپی پێ هیچ مانایەکی نیە و ئەوەی گرنگە تەندروستی یاریزانەکان و هاو یشتیمانیەکانە، بۆی بە بڕوای من باشترین رێگە چارە وەستاندنی یارییەکانە و پێویستە ئەوەش لەبیر نەکەین کە لە هەموو شتێک گرنگتر جێبەجێ کردنی رێنماییە تەندروستیەکانە بۆ ئەوەی خاوەنی لەشێکی بەهێز و تەندروست بین “.

قسەکانی کلۆپ لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ ئەنجومەنی پرێمەرلیگی ئینگڵاند بە فەرمی بریاریدا بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا یارییەکان تاوەکو مانگی داهاتوو دوابخرێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button