ئینگلتەراگرنگترین

کڵۆپ: ئەگەر باش بونایە بەرامبەر مان سیتی، براوە دەبووین

یاریگا

یۆرگن کلۆپ راهێنەری یانەی لیڤەرپوول دڵخۆشی خۆی بە ئەنجامی یارییەکەی بەرامبەر مان سیتی دەربڕی، دوای ئەوەی لە گەڕی سێزدەی پرێمەرلیگ لیگ بەرامبەر مانچێستەر سیتی بە ئەنجامی 1-1 یەکسانبوون.

دوای یارییەکە راهێنەرە ئەڵمانیەکەی رێدز گووتی

خاڵیکی باشمان بەدەستهێنا و منیش بە تەواوی لە ئاستی یاریزانان و ئەنجامی یارییەکە رازیم، ئێمە هێشتا بە پرۆسەی ئامادەکاری تیپەکەمان تێدەپەڕین. ئەگەر بەڕاستی یارییەکی باشمان بکردایە دەمانتوانی سەرکەوتن بەدەست بهێنین، بەڵام ئێمە یارییەکی باشمان نەکرد، بەڵام خراپیش نەبوین. بەڕاستی یاریکردن لێرە قورسە، ئەمەش ئاسان نیە یانەی خاوەن یاریگا چەندین یاری لەسەریەک لە یاریگای خۆیان سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە. ئەوان تیمێکی گەورەن

کلۆپ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گووتی

لە نێوان دوو گێمەکان بە یاریزانەکانم گوت، بیهێنە بەرچاوتام ئەگەر یارییەکی باشمان بکردایە چی ڕووی دەدا. دەبوو کەمێک لەسەرخۆ بین. دانانی ترێنت لە دۆخێکی بەرگری جیاوازدا و تەسککردنەوەی شوێنەکە لە لایەنی سۆبۆسلای و سەلاح سەقامگیری زیاتری بۆ ئێمە زیادکرد لە گێمی دووەمدا. هەر لەوێشەوە توانیمان یاریی خۆمان بکەین

بابەتی زیاتر

Back to top button