ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

مانچیستەر یونایتد هەوڵی گواستنەوەی ئەستێرەیەکی سێریا ئەی دەدات

ئامانجی نوێی شەیتانە سوورەکان لە بازاڕی گواستنەوە ئاشکرا دەکرێت

Yariga App

یاریگا –

یانەی مانچستەر یونایتد هەنگاوە کردەییەکانی بۆ بەهێزکردنی هێڵی هێرشبەری دەستپێکردووە و ئامانجی ژمارە یەکی شەیتانە سوورەکان دیاریکراوە.

بەگوێرەی نوێترین هەواڵی سەرچاوە میدیاییەکان، یانە ئینگلیزییەکە چاودێرانی خۆی ناردووەتە ئیتاڵیا بۆ هەڵسەنگاندنی ئاستی رافایێل لیاو، هێرشبەری پورتوگالی یانەی ئەی سی میلان.

چاودێریی لە سان سیرۆ و فیکەی ناڕەزایەتی

رۆژنامەی کالچیۆ مێرکاتۆ ئاشکرای کردووە، چاودێرانی مانچێستەر یونایتد شەوی یەکشەممە لە یاریگای سان سیرۆ ئامادەبوون بۆ بینینی یارییەکەی میلان و یوڤێنتوس. لیاو کە 81 خولەک یاریی کرد، لە کاتی چوونە دەرەوەیدا لەلایەن هاندەرانی میلانەوە فیکەی ناڕەزایەتی بۆ کێشرا؛ ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە پەیوەندی نێوان یاریزانەکە و یانەکەی گەیشتووەتە بنبەست.

نرخێکی چاوەڕواننەکراو و هەرزان

لە کاتێکدا پێشتر لیاو وەکوو یەکێک لە گرانترین یاریزانەکانی جیهان دەبینرا، ئێستا میلان ئامادەیە بە نرخێکی هەرزان دەستبەرداری بێت. راپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە بڕی 52 ملیۆن پاوەند بەسە بۆ ئەوەی میلان رازی بکات بە فرۆشتنی، ئەمەش بەهۆی ئەوەی یانە ئیتاڵییەکە پێویستی بە پارەیە بۆ هاوسەنگکردنی بودجەی ساڵانەی.

رافایێل لیاو لەگەڵ ئەیسی میلان

پڕۆژەکەی مایکل کاریک

مانچێستەر یونایتد لەژێر سەرپەرشتی مایکل کاریک، کە لە لێواری گەیشتنەوەیە بە چامپیۆنزلیگ، دەیەوێت کوالێتییەکی بەرزتر بۆ هێڵی پێشەوەی زیاد بکات. سەرەڕای ئەوەی هاوینی رابردوو بڕی زۆریان لە کڕینی یاریزانانی وەکوو کونیا، براین ئێمبوێمۆ، بێنیامین شێشکۆ خەرج کرد، بەڵام کاریک لیاو وەکوو پارچە تەواوکەرەکەی پڕۆژەکەی دەبینێت.

هەروەها، فابریزیۆ رۆمانۆ، شارەزای گواستنەوەی یاریزانان، دووپاتی کردەوە کە مان یونایتد و چەند یانەیەکی دیکەی پرێمەرلیگ پەیوەندییان بە میلانەوە کردووە بۆ تێگەیشتن لە بارودۆخی لیاو.

بابەتی زیاتر

Back to top button